سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كۆچی دوایی كرد
له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 25/10/2020، (کاکەمەم فەخری سامی) ناسراو كاكه مهم بۆتانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان، كۆچی دوایی كرد. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ری كۆچكردوو، بڕیارە دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هه‌ولێر، ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
كاكه مهم بۆتانی، له 10-1-1937 لە شاری (کۆیە) لە دایک بووە، دواتریش به‌هۆی كوردایه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، باوكی دوورخراوه‌ته‌وه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی هه‌رته‌لی خۆشناوه‌تی و شاری كۆیه و سلێمانی ته‌واوكردووه بۆ دواناوه‌ندییش له كه‌ركووك خوێندوویه‌تی، خوێندنی باڵاشی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
یەکەم چیرۆکی كاكه‌مه‌م بۆتانی، لەساڵی (1957) بڵاوکراوه‌تەوە، كه بە رای هەندێ رەخنەگر سیمایەکی نوێی پێوە دیار بووە.
لە ساڵی (1968)ەوە بە یارمەتی هەندێ ئەدیبی کوردی بەغدا، خەریکی دروستکردنی رێکخراوێکی ئەدەبی بووە. تا لە (10-2-1970) بە شێوەی رەسمی یەکێتی نووسەرانی کوردی دامەزراند.
لەتەک چوار ئەدیبی لاویتر بانگەوازی (ڕوانگە)یان بڵاوکردەوە. کە وەک رێبازێکی نوێی ئەدەبی کوردی سەیر دەکرێت.
لە (1993) وە تا (2000) بۆ ماوەی (حەوت) ساڵ بووە (ڕاوێژکاری رووناکبیری) لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە (2000)ـەوە حکومەتی (سوید) ی ئیقامەی پێداوە
سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی سوید بووە.
سەرەتایی چیرۆکنووسینی رێبازی (ریالیستی) گرتووە بەرەو رێبازی (ریالیستی رەخنەگرانە) چووە. لە ناوەڕاستی (حەفتاکانەوە) ریالیستی رەمزی کردۆتە رێباز.
رۆمانەکانی (ریالیستی سیحری) بە خۆیەوە دەگرێ.
کۆمەڵە چیرۆک و کورتیلە چیرۆک:
1- بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا - بەغدا 1969
2- سمکۆڵی ئەهریمەن – سلێمانی 1973
3- بازنە - هەولێر 1979
4- خەرەندی مەرگ - هەولێر 1992
نۆڤل و رۆمان:
1- درز - هەولێر 1997
2- کەوشەنی پەیکەرتاشێکیتر - سلێمانی 2003
3- میری ئاوایی وەرزێر – هەولێر 1992
پەخشانە شیعری شیوەن:
1- هۆ – تاکە برا - رانیە 2003
مێـژووی سـیاسی:
1- لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا – چاپخانەی پێشمەرگە 1984 بەنازناوی (علی خالید حەمید) دوو جاریش لە سلێمانی لە چاپدراوەتەوە.
2- تورکمانی کوردستانی باشوور – بەنازناوی (سامی فخری) سلێمانی 2002
ژیاننامە:
1- کاکی کاکان - هەولێر 1997
2- کاکە بلە. لەیاد من - سلێمانی 2007
بیرەوەری و بەسەرهاتی نووسەر:
1- کاکەمەمێکیتر - سلێمانی 2003
2- ژانە رێیە خۆڵەمێشیەکان - سلێمانی 2007
3- بەهارێزان – سلێمانی 2008
ئابووری و ئاماری:
1- دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی – بەغدا 1985
2- بەرهەمی رۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان – هەولێر 1981.