له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا زیاتر له 30 ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون
داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت پابه‌ندی شێوازی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بن
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵدانی مۆلۆتۆف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، چه‌ند ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤیش داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، پارێزگاری له شێوازی ئاشتیانه‌ی خۆیشاندانه‌كان بكه‌ن و به‌لارێدا نه‌برێت.
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: له ئه‌نجامی هه‌ڵدانی مۆلۆتۆف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، چه‌ند ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاند، له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی 25ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و چالاكیی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پارێزگاریان لێده‌كرا، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له په‌نای خۆپیشانده‌رانه‌وه له سه‌ر پردی كۆماری و سنه‌ك مۆلۆتۆفیان هه‌ڵداوه‌ته ناو ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی پارێزگاریان له خۆپیشانده‌ران ده‌كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر و 30 ئه‌ندامی فه‌وجی دووی فریاكه‌وتن برینداربوون.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقیش داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، پارێزگاری له شێوازی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و پابه‌ندی شوێنه دیاریكراوه‌كان بن.
H.B