مارین لوپان: بۆ دژایه‌تی تیرۆر و ئیسلامییه رادیكاڵییه‌كان ده‌بێت واز له هه‌ندێك به‌ندی مافی مرۆڤ بهێنین
ده‌بێت شه‌ڕ له دژیان به‌رپا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری راستڕه‌وه فه‌ره‌نساییه‌كان، "مارین لوپان" رایگه‌یاند، "ئه‌ركی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئیسلامییه رادیكاڵییه‌كان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت، وڵاته‌كه‌مان واز له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك مادده‌ی رێككه‌وتنی ئه‌وروپایی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان بهێنێت".
"مارین لۆپان" كه سه‌رۆكی پارتی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی" فه‌ره‌نسایی له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رادیۆی "RTL"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، گوتی: "پێویسته فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌رداری جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك مادده‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ببێت. چونكه بڕیاره‌كانی دادگای ده‌ستووریی له وڵات‌دا زۆرجار به پشتبه‌ستن به راڤه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ره‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاساییانه‌ی ئه‌و ماددانه‌دا ده‌رده‌چن".
گوتیشی: "زۆرجار فه‌ره‌نسا ناتوانێت خۆی له‌و تیرۆریستانه بپارێزێت، دووریان بخاته‌وه له خاكه‌كه‌ی. ئه‌و مادده یاساییانه ده‌وڵه‌تیش ناچار ده‌كه‌ن رێگه به تیرۆریستان بدات بێنه خاكه‌كه‌ی".
باسی له‌وه‌شكرد، "فه‌ره‌نسا ده‌توانێت هه‌ندێك مادده‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه ره‌تبكاته‌وه. پێشتریش دانیمارك و به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا بڕیاری له‌و جۆره‌یان داوه. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین ئومه‌تی فه‌ره‌نسا ئیراده‌ی زاڵه و له كاروباری كۆچدا خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی خۆیه‌تی".
"مارین لۆپان" ئه‌وه‌شی گوت: "كاتێك تیرۆریستێك له سه‌ر خاكی فه‌ره‌نسا تاوانێك ده‌كات، فه‌ره‌نسا ناتوانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی، به پاساوی ئه‌وه‌ی ره‌نگه رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ ببێته‌وه، یان به رێوشوێن و یاسایه‌ك دادگایی بكرێت، كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره ئه‌وروپاییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه. بڕوام وایه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ره‌نسا".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "مارین لۆپان" داوایكرد، ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، به ره‌سمی رایبگه‌یه‌نێت، "ئیسلامی رادیكاڵی دوژمنی ده‌وڵه‌ته".
سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نساییانه‌ی، خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی رادیكاڵی ئیسلامیین، "مارین لۆپان" گوتی: "زۆر پێویسته مافه‌كانیان له‌وان داماڵین. ئه‌مه‌ش مانای مردنێكی مه‌ده‌نیانه‌یه به نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه".
جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته دادگایی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكرێت هاوسۆزن له‌گه‌ڵ نهیارهكهماندا. پێویسته بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه. مادام ئه‌وان شه‌ڕیان له دژمان به‌رپاكردووه، پێویسته ئێمه‌ش شه‌ڕ له دژی نه‌یاره‌كانمان به‌رپا بكه‌ین. شه‌ڕێك دژی ده‌وڵه‌تان نا، به‌ڵكو دژی ئایدۆلۆژیای وه‌ك ئیسلامی رادیكاڵی".