سوودانی: كۆمپانیای HKN ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هیڵی بۆری نه‌وتی عێراق-توركیا كرد

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی كۆمپانیای (HKN)ـی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هیڵی بۆری نه‌وتی عێراق-توركیا.
چوارشه‌ممه، 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێشوازی له شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای (HKN)ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ وزه كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پێزانینی خۆی ئاراسته كردوون بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هیڵی بۆری نه‌وتی عێراق-توركیا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتووشیه‌تی: سوودانی پێشوازی له هاوبه‌شیی كۆمپانیاكه كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق و پێشخستنی بواری وزه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنەدراوێکدا ڕایگه‌یاند بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، و بە هاوکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە دەستی پێکردەوە.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتنی سێقۆڵی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەرەبەیانی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو دەستی پێکردەوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە بۆری هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت و لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ دەفرۆشرێتەوە، هاوکات ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گلدەدرێتەوە.
لە 25ـی ئاداری ساڵی 2023ـەوە، بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە.