سعوودییە فڕۆکەیەکی خستەخوارەوە

بۆمبڕێژکراو بووە

K24- هەولێر:

هاوپەیمانی سەربازیی بە سەرۆکایەتیی سعوودییە رایگەیاند، بۆ دووەم جار فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی مینڕێژکراویان خستووەتەوە خوارەوە کە لە یەمەنەوە هاتووە.

هاوپەیمانێتییەکە حووسییەکانی یەمەن بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.

تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی سعوودییە بڵاویکردەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە هێرشەکە هاووڵاتی مەدەنی بوون.

لای خۆیانەوە حووسییەکان لەبارەی هێرشەکان دەڵێن، فڕۆکەکەیان ئامانجەکەی پێکاوە کە فڕۆکەخانەی ئەبهای نێودەوڵەتی بووە.

حووسییەکان لە لایەن ئێرانەوە پشتگیرییان دەکرێت و لە رابروودا چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر خاکی سعوودییە و دامەزراوە نەوتییەکان.

Reuters