لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی لێكۆڵینه‌وه له كاری نایاسایی له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات
به قه‌باره‌ی ملیۆنان دۆلار كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو له رێگه‌ی پسوله‌ی ساخته‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه
K24- هه‌ولێر:
لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی ھەرچوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر پرسی قاچاخچێتی و ساختەکردنی پسولەی گومرگی لەو دەروازانە لێكۆڵینه‌وه دەکەن، هاوكات زانیاری تەواو لەبهردەستی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانە، کە بە قەبارەی ملیۆنان دۆلار، لە رێگه‌ی پسولەی ساختە، کەل و پەلی قەدەغەکراو لە مەرزهكان ھاوردەی ناو هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردەی ساختەکاری قاچاخچیێتی لە دەروازە سنوورییەکان سەردانی پارێزگاکان دەکەین.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان راپۆرتێکی پوختی لەسەر دیاردەی قاچاخچیه‌تی و ساختەکاری لە دەروازە سنوورییەکان ئامادەکردووە، راپۆرتەکە پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و دەرەنجامی بەدواداچوونەکانیش خراوتە روو.
به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، ھەر لە راپۆرتەکەدا ناوی ئەو کەس و لایەنانەشیان ئاشکرا کردووە، کە دەستیان لە دیاردەی ساختەکاری و قاچاخچیێتی لەو دەروازانەدا ھەیە.
دواین باس و خواسی دیاردەی کاری نایاسایی لە دەروازە سنووریەکان، ئێستا ساختەکردنی پسولەی گومرگی بۆ ھەناردەی فافۆن پرسێکی گەرمە، ئەم دیاردەیە پێچەوانەی ھەموو دەقێکی یاساییە و ھەر کەسێك، کاری ساختەکاری لە پەڕاوی دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەت ئەنجامبدات، بە پشت بەستن بە 7 ماددەی یاسایی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، کە سزای ھیچ یەکێکیان لە 15 ساڵ بەندکردن کەمتر نابێت، جگە لە پێبژاردنی ماددی.
H.B