پەیامی سەرۆک بارزانی لە سێیەم ساڵیادی داستانی سحێلا

K24 - هەولێر
سەرۆک بارزانی لە سێیەم ساڵیادی داستانی سحێلا پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دەکات.
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-10-2020) لە تویتێکدا رایگەیاند "لە سێیەم ساڵیادی داستانی 26ـی ئۆکتۆبەر، پیرۆزبایی لە هێزە ئازاکانی پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم".
ئەمڕۆ (26ـی ئۆکتۆبەر)، سێ ساڵ بەسەر داستانی سحێلا تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لە ناوچەی عەین عوزێر و لە دەڤەری زوممار، پێشمەرگە داستانێكی مێژوویی تۆماركرد.
لەگەڵ ئەوەی ئەوکاتە سوپای عێراق چەكی پێشكەوتووی وەكو: تانك، زریپۆش و ئەمبرامزی لە هێرشەکەیدا بەكارھێنا، بەڵام پێشمەرگە بە چەكی سووك رووبەڕوویان بوونەوە و رێگەیان لێگرتن پێشڕەوی زیاتر بکەن.
On the third anniversary of the epic October 26 occasion, I convey my congratulations to the brave Peshmerga forces and all the patriotic people of Kurdistan.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) October 26, 2020
هـ.ر.