له‌یادی 3 ساڵه‌ی داستانی سحێلا كوردستان24 چیرۆكی یه‌كێك له شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی ئه‌و داستانه ده‌گێڕێته‌وه
له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خوێنی چه‌ندین شه‌هید داستانی سحێلایان تۆماركرد
K24- دهۆك:
له 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، حه‌شدی شه‌عبی به هێزێكی زۆره‌وه هێرشی كرده سه‌ر میحوه‌ری سحێلا، له داستانێكی بێ وێنه‌دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان هێرشه‌كه تێكبشكێنن.
داستانه‌كه به خوێنی چه‌ندین شه‌هید تۆمار كرا، یه‌كێك له‌وانه‌ش وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كه رۆڵێكی گرنگی له شه‌ڕه‌كه‌دا گێڕا، هاوسه‌نگه‌رانی وه‌حید ده‌ڵێن: هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووبێت، باكۆزی له هێڵی پێشه‌وه ده‌بوو.
چیرۆكی داستانه‌كه و ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاكێجه‌دا ببینه: