ئیسرائیل: به‌ره‌یه‌ك له دژی ئێران و ئه‌ردۆغان درووست ده‌بێت
له ئه‌نجامی به‌هێزی ئیسرائیل و سووربوونی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل، رایگه‌یاند، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئه‌نجامی به‌هێزی ئیسرائیل و سووربوونی ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌یه‌ك له وڵاتانی (میسر، سوودان، به‌حره‌ین و ئیمارات) بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی توركیا ده‌رده‌كه‌وێت.
"ئیلی كوهین" گوتیشی: "ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات و خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵیان، ئه‌مه‌ش دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ده‌رده‌كه‌ون.
ئاشكراشیكرد، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (سعوودییه، عومان، قه‌ته‌ر، نایجیریا و مه‌غریبی عه‌ره‌بی) ئاسایی بكاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "كه‌ناڵی20"ـی ئیسرائیلی، وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل، "ئیلی كوهین" گوتیشی: ئێستا ناوچه‌كه به گۆڕانكاری گه‌وره‌ی مێژوویی‌دا گوزه‌ر ده‌كات. له ده‌رچه‌ی هێزی ئابووری و سه‌ربازی ئیسرائیل و به سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رۆیشتن به‌و ئاراسته‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر زۆره به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له وڵاتانی (میسر، سوودان، به‌حره‌ین و ئیمارات) پێكبێت له به‌رامبه‌ر "سووڕگه‌ی خراپه‌كاری" كه هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌ردۆغان رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕان: ئ.ر