قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پیشمه‌رگه ده‌ستپێ ده‌كات
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم: له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین

K24- هه‌ولێر:
بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستهكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای 14 و 16 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی لیواكانی پێشمه‌رگه و پڕچه‌ككردنیان دێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ 27ی 10ی 2020 له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده و تیمی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یندرا.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم و شاندێكی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌ریه‌ك له سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت تێیدا ئاماده بوون، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌ن و به‌و هه‌نگاوانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی په‌ره‌سه‌ندوتر و پرشنگدارتر هه‌نگاو ده‌نێت.
گوتیشی: په‌رۆشی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه، كه سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتوو بێت، به‌رز ده‌نرخێنین. به‌ناوی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه خواستی ئێمه و هاوپه‌یمانانه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌تر بكرێن و له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان، به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه له تیرۆر و تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، لهمهراسیمێكدا كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
H.B