حكومه‌ت وه‌ڵامی په‌رله‌مانی دایه‌وه‌

"ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان درووست بكات"

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی پەسەند کرد. زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان وەڵامەکانی حکومەتیان لە بارەی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواکەوتنی مووچەیان لا پەسەند بوو.

له‌وباره‌شه‌وه‌ رزگار عیسا سوار، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: وەڵامەکانی حکومەت رون و گونجاو بوون، بۆیه‌ زۆرینەی پەرلەمانتارانیش وەڵامەکانیان پەسەند کرد.

هاوكات باڵامبو محه‌مه‌د، پەرلەمانتاری یەکێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان پرسی پرساندن و قەیرانی داراییان کردووه‌تە موزایەدەی سیاسی، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ چارەسەركردنی کێشەکان دروست بکەن.

وەڵامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لای زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند بوون، بە تایبەت بە شەفافی و وردەکاری لە ماوەی کەمتر لە مانگێك سەرۆکی حکومەت دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیان جارێکی دیکە  بە شەفافی  بە داتا بۆ پەرلەمانی کوردستان خستە روو و 81 پەرلەمانتاریش وەڵامەکانیان پەسەند کرد، ئەمە دەرخەری ئەوەیە، حکومەت لە بارەی قەیرانی دارایی، پرسی چاکسازی و دۆخی تەندروستی شەفافە.

H.B

Fly Erbil Advertisment