هه‌ولێر.. مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشار ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره 25ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد
ئه‌وانه‌ی ده‌مامكیان نه‌به‌ستبوو به بڕێك پاره سزادران
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشار له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوون، بۆ جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره 25ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه تایبه‌ته به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌میانه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ چه‌ندین كه‌س كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون و سه‌رنشینیان له‌گه‌ڵ بوون و ده‌مامكیان نه‌به‌ستبوو و شۆفێرییان ده‌كرد، هه‌ر یه‌كێكیان به بڕی 50 هه‌زار دیناری عێراقی سزا دران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌ولێر داواشی له هاووڵاتیان كرد، "به به‌ستنی ماسك كه نرخه‌كه‌ی ته‌نها 50 دیناره، خۆیان و سه‌رماڵیان بپارێزن".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روو له هاووڵاتیان هاتووه، "خۆتان به‌راورد له نێوان نرخی كڕینی ده‌مامكێك كه به 50 دیناره و هه‌روه‌ها سزای پابه‌ندنه‌بوون كه بڕه‌كه‌ی 50 هه‌زار دیناره بكه‌ن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له‌كاتێكدا ده‌مامكه‌كه پارێزراویشتان ده‌كات".
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)