ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری2017دا تێدەپەڕێت، کە بەهۆییەوە زیاتر لە 51% ـی خاکی هەرێمی کوردستان لە دەستدراو و تا ئێستاش لێکەوتەکانی ڕووداوەکە کۆتای‌یان نەهاتووە.
بەهۆی ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە تایبەت لە کەرکووک سەدان پۆستی ئیداری و مافی ڕەوای خۆی لەدەستدا و هەزاران کەس ئاوارە بوون و ماڵیان بە تاڵا بردرا، تا ئێستاش بەشێک لە ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له 25ـی ئه‌یلوولی 2017، کە زۆرینه‌ی كوردستانیان به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بە سه‌ربه‌خۆییدا، دوای ئەوە پیلان و گهلهكۆمهکی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد؛ له ڕۆژانی 12 و 13ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌شێك له هێزه‌كان به‌بێ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له خوارووی كه‌ركووك و ڕێگەی سەرەکیی خورماتوو- کەرکووك پاشه‌كشه‌یان كرد.
دواتر به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، چەکدارەکانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كانی دیكه بە پێشێلکردنی دەستووریی هەمیشەیی عێراق و بە هەماهەنگی لایەنێکی ناوخۆیی، هێرشیانكردە سەر کەرکووک و چه‌ندین ناوچه‌یان تۆپباران كرد؛ چونکە بە گوێرەی دەستوور هیچ هێزێکی فەرمی عێراق نابێت بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسە سیاسییەکان لە دژی هیچ پێکهاتەیەکی ناوخۆی عێراق جووڵەی پێ بکرێت، بەڵام هێزەکانی عێراق کەوتنە شەڕ و هێرش، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كوردستانیان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، كشانه‌وه‌ی بێمه‌رجی هێزه‌كانی سەر بە لایەنەکە بوو له هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندابوو.
بەهۆی ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە ڕووبەری 44 هەزار کیلۆمەتری چوار گۆشە لە خاکی کوردستان لە دەستدرا، کە دەکاتە ڕووبەری %51ـی کۆی گشتیی خاکی باشووری کوردستان، هەر بەهۆیەوە شاری کەرکووک کە ناوەندی پارێزگای کەرکووکە و لەگەڵ 16 شارۆچکە و 44 شارەدێ لە دەستدران.
هەر بەهۆی ڕووداوەکانەوە 53 هەزار خێزان لە ناوچە داگیرکراوەکان ئاوارە بوون و سێ هەزار ماڵ بە تاڵان بردران و 200 خانووی هاووڵاتییان لەگەڵ پێنج دامەزراوەی میدیایی سووتێندران، ئەمەش وایکرد جارێکی دیکە دەرگای تەعریب دژ بە موڵک و ماڵی هاووڵاتییان کورد بکرێتەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانی لە کەرکووک، خورماتوو، دوبز، حەمدانیە و بەرتلە.