ئومێد خۆشناو: کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی دروست دەکرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتیان دروست دەکرێت، کە دەتوانن بەو ناسنامەیە نەوت و غاز وەربگرن، بەبێ ئەوەی مافیان بفەوتێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوەی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی ( نه‌وت و غاز) هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاروباری دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له كابینه‌ی نۆدا و ڕێنماییه‌كانی خودی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
گوتیشی: پڕۆژەكه خزمەتگوزاری گشتییه بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر، كە مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت و ڕێگر دەبێت لە دروست بوونی هەر كێشه و قەیرانێکی سووتەمەنی لە به‌شی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته لەكاتی دابەشكردنی سوتەمەنییه‌كان، هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی كە مافی پارێزراو دەبێت.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و كارتانه ده‌كرێ و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 450 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌كرێ 50 هه‌زار هاووڵاتی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌رەوه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن سوودمه‌ند بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسه‌كه به جۆرێكه بریكارەكانی دابەشكردن لە رێگای ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزاریه‌كه دەگەێنن بە هاوڵاتیەكە و هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێ ....