یەکێتیی ئەورووپا كار به سیستەمێکی دژەدرۆن دهكات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: هەموو وڵاتان لە مەترسیدان بۆیە هەبوونی سیستەمی دژەدرۆن چی دیکە شتێکی ئارەزوومەندانە نییە و هەر دەبێت هەبێت.
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند: درۆنەکان پێناسەی جەنگیان داڕشتووەتەوە، هەبوونی بەرگریی درۆنی چی دیکە بۆ هیچ لایەنێک شتێکی ئارەزوومەندانە نییە، بۆیە ئەمڕۆ، ئێمە سیستەمێکی نوێی دژەدرۆن پێشنیاز دەکەین، بۆ ئەوەی تا کۆتایی 2027 تەواو بکەوێتە کارکردن.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ ناتۆ دەکرێت و هەموو وڵاتان لە مەترسیدان. هەموو وڵاتێکی ئەندامیش پێویستە وەبەرهێنان لە سیستەمی دژەدرۆن و تواناکانیان بۆ پێکانی ئامانجە زەمینییەکان بکەن.