فه‌ره‌نسا: سوورین له‌سه‌ر كۆتایهێنان به ئیسلامی توندڕه‌و
پاشه‌كشێ ناكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، "گابریال ئاتال" رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌ها و بنه‌ماكانی خۆی نابێت.
ئه‌و گوته‌بێژه گوتیشی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و تۆقاندن، به‌ڵام فه‌ره‌نسا پاشه‌كشێ ناكات و سووره له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی خۆی.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر په‌یامی هه‌ڕه‌شه ئامێزمان پێده‌گات. بانگه‌شه‌ی توندوتیژی ده‌كرێت، به‌ڵام ئیمه سوورین له‌سه‌ر كۆتایهێنان به ئیسلامی توندڕه‌و.
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه ئیدانه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه‌ی كرد، كه گۆڤاری شالی ئیبدۆی فه‌ره‌نسی بۆ "سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام" بڵاویكردبوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌رمان هێرشی نابووت و ریسوان. ئه‌وه‌شی وتبوو: من له‌وه تووڕه نیم كاریكاتێریان له دژی من درووستكردووه، به‌ڵكو له‌و هه‌موو جوێن و سوكایه‌تییه توڕه‌م كه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له سایتی خۆی بڵاویكرده‌وه، له چه‌ندین ده‌وڵه‌ت بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ بایكۆت كردنی كاڵای فه‌ره‌نسایی. هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان له فه‌ره‌نسا.