تویته‌ر بیروڕاكانی مه‌هاتیر موحه‌ممه‌دی له باره‌ی رووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا سڕییه‌وه
ره‌خنه‌ی له فه‌ره‌نسا گرتبوو

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی مالیزیا، مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د، رایگه‌یاند، مافی موسڵمانانه سزای فه‌ره‌نسا بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی مالیزیا، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ژماره‌یه‌ك تویتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كوژرانی مامۆستایه‌ك له لایه‌ن گه‌نجێكی چیچانییه‌وه، دوای ئه‌وه هات، ئه‌و گه‌نجه توڕه بووه له مامۆستاكه‌ی، چونكه وێنه‌ی كاریكاتێری گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی نمایشكردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: كوشتنی ئه‌و مامۆستایه كارێك نییه، موسڵمانان لایان په‌سند بێت. له‌و بڕوایه‌شدا نیم، سوكایه‌تیكردن به‌وانی دیكه بچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕاوه.
"مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د" گوتیشی: "سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، كه‌سێكی سه‌رده‌میانه نییه، زۆر زۆر سه‌ره‌تاییه كاتێك گله‌یی له ئیسلام و موسڵمانان ده‌كات له هه‌مبه‌ر كوژرانی مامۆستاكه، به چاوپۆشی له پرسی ئاین، توڕه‌كان ده‌كوژن. فه‌ره‌نساییه‌كان به درێژایی مێژوو ملیۆنان كه‌سیان كوشتووه، كه زۆرینه‌ی ره‌هایان موسڵمان بوون".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌رامبه‌ر به‌و كوشتاره‌ی فه‌ره‌نساییه‌كان، موسڵمانان یاسای چاو به‌چاویان جێبه‌جێ نه‌كردووه. هیچ شتێكی له‌و جۆره‌یان نه‌كردووه، پێویسته فه‌ره‌نساییه‌كان فێر بكرێن رێز له هه‌ست و سۆزی ئه‌وانی دیكه بگرن".
له تویتێكی دیكه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی مالیزیا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رپرسیارێتی ره‌فتاری كه‌سێكی تووڕه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ته‌واوی موسڵمانان و ئاینی ئیسلام، ئه‌وا؛ موسڵمانانیش مافی خۆیانه سزای فه‌ره‌نساییه‌كان بدات. ته‌نیا بایكۆتیش ناتوانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه بكاته‌وه كه به درێژایی ئه‌و ساڵانه فه‌ره‌نساییه‌كان به‌رامبه‌ر به موسڵمانان كردوویانه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی و ده‌ربڕینی بیروڕای له باره‌ی رووداوه‌كانی فه‌ره‌نساوه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی مالیزیا، "مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د"ی سڕیه‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی رێساكانی تویته‌ری پێشێلكردووه و هانی توندوتیژی داوه.