غەززە.. سوپای ئیسرائیل نۆ فەڵەستینی کوشت

سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی زەیتوون لە شاری غەززە، تەقەیان لە پاسێک کرد و نۆ فەڵەستینی سڤیلیان کوشت.
شەممە، 18ـی تشرینی یەکەم 2025، بەرگریی شارستانی لە غەززە، ڕایگەیاند "لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر پاسێک، نۆ سەرنشینی مەدەنیی پاسەکە کوژران."
سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، تەقەیان لەو پاسە کردووە چونکە لە ئەوەی پێی دەگوترێ 'هێڵی زەرد' تێپەڕ بووە.
مەحموود بەسەڵ، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی لە غەززە، ڕایگەیاند "پاش هەماهەنگیی لەگەڵ نووسینگەی خاچی سوور، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان بگەنە لای پاسەکە و تەرمی نۆ کوژراوەکە بهێننەوە."
گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانی لە غەززە، ناو و تەمەنی کوژراوەکانی بڵاو نەکردووەتەوە.