مەسرور بارزانی و گلێن مایڵز، کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونوەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment