بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ توركیا و یۆنان لێك نزیك ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد

K24- هه‌ولێر:
دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای توركیا، كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه كرد.
له تویتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان نووسیویه‌تی: "به‌ر له كه‌مێك په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ ئه‌و زیانه گیانییه پێیڕابگه‌یه‌نم، كه به‌هۆی بومه‌له‌رزیه روویداوه كه هه‌ردوو وڵاته‌كانمانی گرته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ناكۆكییه‌كانمان هه‌ر چییه‌ك بن، له هه‌ندێك كاتدا ده‌بێت گه‌له‌كانمان شانبه‌شانی یه‌ك بوه‌ستن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له نزیك كه‌ناره‌كانی قوبرس و دوورگه‌كانی یۆنان، گرژی و ناكۆكی زۆر كه‌وتووه‌ته نێوان یۆنان و توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به نایاسایی ناوده‌بات.
ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س مردن و 321 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، زیكه‌ی 70 كه‌سیش له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان رزگاركراون و گه‌ڕان به‌دوای بێشه‌روشوینانیش به‌رده‌وامه.
H.B