قایمقامی سلێمانی: رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین رووداوی نه‌خوازراو ده‌بینین
.

K24 - سلێمانی
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاووڵاتییان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به‌چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین".
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان سنوورەكە جەختیكردەوە "باشترین رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاووڵاتییانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بوونی ژیان".
گوتیشی: "پابه‌ندبوون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به ژیان و ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به هه‌موومانه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه و له ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین".
قایمقامی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: "له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان رووداووی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین".
لەم چوارچێوەیەدا قایمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەك رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان راگەیاند، كە بریتین لە:..
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی روو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگری كردن له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچووكی شوێنه‌كه.
6- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
