ترەمپ نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگریی لە هەوڵەکانی لە پێناو ئاشتیدا، هاوکاتی جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شه‌وى ڕابردوو سێشه‌ممه 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە، لە نامەکەدا ترەمپ سوپاسى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کردەوە.
تره‌مپ له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپاتی کردووەتەوە، كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى، سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، ترەمپ موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى خواستووە.