فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ناوی بکوژەکانی سەفا مەشهەدانی ڕاگەیاند

فەریقی یەکەمی ڕوکن، وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ناوی تێوەگلاوانی ڕووداوی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) لە زاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بڵاوی کردەوە "ڕووداوی تیرۆرکردنی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تاوانێکی ئاساییە و کردەیەکی تیرۆریستی نییە."

تەمیمی، گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان ئەرکەکانی خۆیان زۆر بە باشی بەجێ گەیاندووە و تاوانبارەکانیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، گوتیشی: ئەمە کردەیەکی تاوانکارییە و کار ناکاتە سەر دۆخی گشتیی ئاسایشی پایتەخت. جەختیشی کردەوە لەوەی "گشت ناوچەکانی بەغدا ئارامن و هێزە ئەمنییەکان شەو و ڕۆژ لە دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی پایتەختدا چالاکن." 

لە کۆتایدا، وەلید خەلیفە تەمیمی، ناوی تێوەگلاوانی تاوانەکەی ڕاگەیاند، کە بریتین لە:

مستەفا ئەحمەد سەلمان داوود دلێمی
حسێن فارووق عەبدولکەریم جەننابی
عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تاها یاسین مەشهەدانی
عومەر موسەننا عەبدولمونعیم مەحجووب مەشهەدانی 

عەلا موحسین فەهد عەواد مەشهەدانی

 
Fly Erbil Advertisment