وێنەی کردنەوەی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەوروبەری كردەوە. سەرۆكی حكوومەت سەرەتا بەشەكانی پرۆژەكەی بەسەر كردەوە، پاشان لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پرۆژەكەدا پێشكەشی كرد' ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ گەورەبوونی شار و دێهاتەكانی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەستی بە پێویستیی دابینكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین پرۆژەی ئاو دروست كراون.