دیوانی وه‌قفی سوننه ره‌خنه له ماكرۆن ده‌گرێت
پێشێلكارییه‌كی روونی پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه له عێراق، "سه‌عد كمبش" رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری له دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێشێلكارییه‌كی روونی پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانه.
گوتیشی: "پێویسته موسڵمانان شوێنپێی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بگرنه به‌ر و ئه‌و شاڵاوه سوكایه‌تی و بێڕێزییه‌ی ده‌كرێته سه‌ر باشترینی مرۆڤه‌كان و مامۆستای مرۆڤایه‌تی محه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا، دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ستدرێژییه‌كی روونی فه‌ره‌نسایه له دژی ئاینی ئیسلام و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، رایگه‌یاند، "ئیسلام له قه‌یراندایه" و ره‌خنه‌ی له "رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان" گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان به‌شێكه له ئازادی راده‌بڕین، له زۆر وڵاتی موسڵمان نشین، بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسایی كراوه و خۆپیشاندان دژی پاریس ئه‌نجامدراوه.