پاریس: شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا به‌رپا ده‌كه‌ین
ره‌خنه‌ی له حزبه سیاسییه‌كان و رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا گرت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، "جان كاستیكس" ره‌خنه‌ی له حزبه سیاسییه‌كان و رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، له چه‌ند ساڵی رابردوودا، "سازش"یان بۆ "توندڕه‌ویی ئیسلامی" كردووه و داوای لێ‌كردن، "شه‌ڕی ئایدۆلۆژی" به‌رپا بكه‌ن.
له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "تی ئێف1"ی فه‌ره‌نسایی، سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: "ئه‌مه شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژییه. دوژمن هه‌وڵده‌دات به بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و توندوتیژی په‌رت و بڵاومان بكات و دواتر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی نیشتیمانیمان تێكبشكێنێت".
گوتیشی: "ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و سازشانه ده‌كه‌م له چه‌ند ساڵی رابردوودا پێشكه‌شمان كردوون. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی پاساوی بكه‌وێته ده‌ست. پێویسته لۆمه‌ی خۆمان بكه‌ین، په‌شیمانیمان ده‌ربڕی له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزم".
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌شكرد، "فه‌ره‌نساییه‌كان ده‌بێت یه‌كگرتوو بن و شانازی به ناسنامه و كۆمارهكهیانهوه بكه‌ن. پێویسته له شه‌ڕی ئایدۆلۆژی سه‌ركه‌وتوو بین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیدی ته‌واو، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ماوه رۆشنبیر و حزبه سیاسییه‌كانمان چیدیكه سازش بكه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاكانمان و مێژوومان یهكگرین".
روونیشیكرده‌وه، "به‌م نزیكانه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه‌ی بوونه‌ته رووكاری تیرۆ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه و ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر مزگه‌وته ساخته‌كان و قوتابخانه نایاساییه‌كان ده‌ستپێده‌كرێت".
دووپاتیكرده‌وه، "حكومه‌ته‌كه‌ی، سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابخانانه داده‌خات به نایاسایی كراونه‌ته‌وه. ئه‌و كۆمه‌ڵانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه خه‌ریكی شوشتنه‌وه‌ی مێشكی گه‌نجانن".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، رایگه‌یاند، "ئیسلام له قه‌یراندایه" و ره‌خنه‌ی له "رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان" گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان به‌شێكه له ئازادی راده‌بڕین، له زۆر وڵاتی موسڵمان نشین، بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسایی كراوه و خۆپیشاندان دژی پاریس ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس