بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ

بەڕای جووەکانی ئیسرائیل، هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هێندەی ترەمپ سوودی بۆ ئەوان نەبووە

K24 - هەولێر

هەزاران ئیسرائیلی لە شاری بەیت شیمش، بۆ پشتیوانیی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کۆبوونەوە و، ستایشی ئەو کارانەیان کرد کە ترەمپ لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا بۆ ئیسرائیل ئەنجامیداون.

لە چوار ساڵی رابردوودا، ترەمپ کۆمەڵێک کاری کردووە کە بەلای ئیسرائیلییەکانەوە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بووە، لەوانە کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، داننان بە ئۆرشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سێ وڵاتی عەرەبی: ئیمارات، بەحرەین و سودان.

بەڕای جووەکانی ئیسرائیل، هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هێندەی دۆناڵد ترەمپ سوودی بۆ ئەوان نەبووە، بۆیە ئێستا زۆرینەیان پشتیوانی لە ترەمپ دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان.

لەم چوارچێوەیەدا هەزاران ئیسرائیلی لە شاری بەیت شیمش بۆ پشتیوانی لە ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆبوونەوە، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل و ئەمەریکا، پشتیوانی و هاوسۆزیان بۆ ترەمپ دەربڕی.

مارک زیل، سەرۆکی رەوەندی کۆمارییەکان لە دەرەوە لە شاری شیمشەوە لەنێو ئاهەنگەکە دەڵێ "من بۆ ئاهەنگێڕان لەگەڵ ئەم خەڵکە لێرەم، بۆ ستایشکردنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەهەموو ئەو کارە ناوازانەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بۆ ئیسرائیل و گەلی جوو ئەنجامیداون. ئێمە پشتیوانی لە دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەی، مایک پێنس دەکەین و دڵنیایین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەردەکەوێت".

بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
بەوێنە... ئاهەنگگێڕان لە ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە ترەمپ
Fly Erbil Advertisment