راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا
به فه‌رمانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی عێراق، رایگه‌یاند، "ره‌عد حارس" راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌با به تۆمه‌تی "تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی" ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ره‌سمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، "ره‌عد موحسین حارس" له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی لێكۆڵینه‌وه، كه به فه‌رمانی ژماره (29)ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌رچووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه، تۆمه‌تبار كراوه به وه‌رگرتنی به‌رتیل و به گوێره‌ی یاسای سزادانی عێراقی، ئه‌گه‌ر هه‌یه رووبه‌ڕووی سزای پێنج تا (10) ساڵ زیندانیكردن ببێته‌وه.
پێشتر نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری دابوو، لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له پرسه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ بدرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك، كه تۆمه‌تبار بێت به گه‌نده‌ڵی.