مێركڵ: تیرۆری ئیسلامی دوژمنی هاوبه‌شمانه
ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له نه‌مسا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، "ئه‌نگێلا مێركڵ" رایگه‌یاند، تاساوین له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له نه‌مسا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، راشیگه‌یاند، "له‌م كاتژمێرانه‌دا كه ڤیه‌ننا بووه‌ته ئامانجی تیرۆری ئیسلامی بیر له خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌كه‌مه‌وه. هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێمه‌ی ئه‌ڵمان هاوسۆزین له‌گه‌ڵ دۆسته نهمساییهكانمان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی تێكۆشانی هاوبه‌شمانه.
شه‌وی رابردوو، له ناوه‌ڕاستی "ڤیه‌ننا"ی پایته‌ختی "نه‌مسا" هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه كوژرانی (5) كه‌سی لێكهوتهوه.
وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، "كارل نیهامر" رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی ئیسلامی" به‌رپرسه له‌و هێرشه.