فارس عیسا: بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی ئەنفال، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2025، لەکاتی بەشداریکردنی لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیدا، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند، فشارەکانیان لەسەر حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال.

فارس عیسا جەختی کردەوە، حکوومەتی عێراق "ناچارە" بەرپرسیارێتیی ئەم دۆسیەیە هەڵبگرێت، چ لە ڕووی قەرەبووکردنەوە یان لە ڕووی ناساندنی فەرمی. گوتیشی: "ئێمە لەکاتی پێکهێنانی هەموو حکوومەتەکاندا ئەم بابەتەمان وروژاندووە، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی عێراق نەهاتووەتە ژێر باری جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و ئەخلاقییەکانی."

سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێم دووپاتیکردەوە، ئەوان وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، بەردەوامن لەسەر هێڵن لەگەڵ دەزگای شەهیدان و وەزارەتی تەندروستیی و هاوکاریی تەواوی ئەو تیمانە دەکەن کە لەسەر ئەم دۆسیەیە کار دەکەن.

 
Fly Erbil Advertisment