پێنجەمین کۆنفرانسی جینۆساید
بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی تایبەت بە بە دۆکیۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان؛ بەرەو ناساندنی نێودەوڵەتی جینۆسایدی گەلی کورد لە سەنتەری کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادبووە. کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ، ئەمڕۆ و سبەی، 28 – 29ـی تشرینی یەکەمی 2025 بەردەوام دەبێت. لەم دوو ڕۆژەدا لە کاتژمێر 9ی بەیانییەوە تاوەکوو 4ی ئێوارە چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە بەردەوام دەبێت.














