سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە

سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەوە پشووی فەرمیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی ئۆکتۆبەری 2025، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، بڕیاریدا کە سبەی، پێنجشممە 30ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکوومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.

ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران  و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.

 
Fly Erbil Advertisment