راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا ته‌نیا له رێگه‌ی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت، هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ده‌بێت چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیدار بین.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ئامۆژگاریەکانی تەندروستی بن، دڵنیا بن بەسەر کۆرۆنادا زاڵ دەبین و کوردستان سەلامەت دەبێت، بەپێچەوانەوە بەو پەتایە دەناڵێنین و ئازیزانمان لەدەست دەدەین.
لەگەڵ رێکارەکانی بڕیاردراوی هەفتەی رابردوو، تا رادەیەك ژمارەی تووشبوون چەند رۆژێکە زیاتر نەبووە و بەرەو کەمبوونەوە چووە.
خۆشبەختانە رێژه‌ی مردن بەرەو کەمی دەچێت.
سوپاس حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سوپاس پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
2020/11/4
H.B