له 120 ساڵی رابردوودا ئه‌مجاره زۆرترین رێژه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا كرد
له‌كۆی 239 ملیۆن ده‌نگده‌ر 160 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه

K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 120 ساڵی رابردوودا، رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا "2020" له نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ركا و جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته له به‌رزترین ئاستدایه.
له‌وباره‌یه‌وه ناوه‌ندی پیشبینیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، كه ناوه‌ندێكی بێلایه‌نه و له‌لایه‌ن مایكڵ ماكدۆناڵد، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی فلۆریداوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا له‌كۆی 239 ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكی، به به‌شداری 160 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بگاته ئاستی 66.9%، كه له ساڵی 1900ـه‌وه كاتێك رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتبووه 73.7%، تا ئێستا ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له تویتێكیشدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ماكدۆناڵد گوتی: "ئه‌مه هه‌ڵه نییه. له‌ماوه‌ی 120 ساڵی رابردوودا هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020 زۆرترین رێژه‌ی به‌شداریكردنی به‌خۆیه‌وه بینی... له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا وردبینی بۆ ئه‌و ژمارانه ده‌كه‌مه‌وه".
I posted PRELIMINARY estimates of the 2020 state and national turnout and voting-eligible population turnout rates
— Michael McDonald (@ElectProject) November 4, 2020
160 million people voted
Turnout rate: 66.9%
Highest turnout rate since 1900: 73.7%https://t.co/k7y6bGRInG
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و بایدن له لێدوانه‌كانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌سه‌ركه‌وتن نزیكن، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا، تا ئێستاش هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
H.B