شێوه‌ی مرۆڤی 2050 ئامادەیە؛ بوونەوەرێکی نەخۆش و تەمبەڵ کە بەرهەمی تەکنەلۆژیایە
تیمێكی ته‌كنیكی نموونه‌ی مرۆڤێكیان ئاشكرا كردووه، كه ژیانی ته‌واو په‌یوه‌ست كردووه به ته‌كنه‌لۆژیا و كردوویه‌تی بنه‌ما و سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی ژیانی؛ له‌م نموونه‌یه‌دا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، مرۆڤێكی له‌م جۆره تاوه‌كوو بیست و پێنج ساڵی دیكه، شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت و ڕووبه‌ڕووی تێكچوونی سیسته‌می ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل (Daily Mail)ـی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاره‌زایانی تیمێكی ته‌كنیكی نموونه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌یان ئاشكرا كردووه، كه هه‌موو ژیانی خۆی وابه‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژیا كردووه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو پێداویستییه‌كی ژیانی، په‌نا بۆ ته‌كنه‌لۆلیا ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر له خۆی بكات و خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانیان ماندوو بكات.
شاره‌زایانی ئه‌و تیمه ته‌كنیكییه هۆشدارییان داوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌موو ژیانیان وابه‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژیا كردووه، بۆ نموونه: داواكردنی خواردن، جلوبه‌رگ، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوڕێكان هه‌ر هه‌مووی له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه، زیانێكی گه‌وره‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و به (په‌تای ته‌مبه‌ڵی) ناویان بردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كان.
ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م جۆره ژیانه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به دیار شاشه‌وه ده‌بن، دووچاری چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی و نیشانه‌ی خراپیان ده‌كاته‌وه، كه تاوه‌كوو ساڵی 2050 وه‌كوو مرۆڤێكی نائاسایی شێوه و ڕووخسار و جه‌سته‌یان ده‌گۆڕێت.
شاره‌زیان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه چاویان سوور هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، پێستیان سیس و چرچ و لۆچ ده‌بێت، قاچه‌كانیان ده‌ئاوسێت و پشتیان ده‌چه‌مێت. گوتووشیانه، مرۆڤ به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاوه دووچاری ژه‌هرێكی كوشنده ده‌بێت، كه شانه‌كانی داده‌چۆڕێت و ورگی زل ده‌بێت، چه‌وری له جه‌سته‌ی زیاد ده‌كات و پیتاندن و نه‌وخستنه‌وه زۆر لاواز ده‌بێت، به خێرایی تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ ده‌بێت و مادده‌ی مڵی جومگه‌گانی وشك ده‌بن به‌مه‌ش جووڵه‌ی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و ئازاری به‌رده‌وامی به‌دوادا دێت و به خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریش دووچاری پیری پێشوه‌خته ده‌بێت و نیشانه‌كانی له سه‌ر و چاو و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی به‌ده‌رده‌كه‌ون.