ئه‌رمینیا ده‌ستگیركردنی دوو چه‌كداری سووریی له قه‌ره‌باغ راگه‌یاند
چه‌كداره‌كان دانیان به راستییه‌كاندا ناوه و شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له دژی ئه‌رمینیا جه‌نگاون

K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی به‌دواداچوون له كۆماری ئه‌رمینیا ده‌ستگیركردنی دوو چه‌كداری سووریی له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ راگه‌یاند، كه له شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌و هه‌رێمه شه‌ڕیان كردووه.
رافائیل فاردانیال، سه‌رۆكی ئیداره‌ی زیندانه‌كانی ئه‌رمینیا گوتی: "ئێستا دوو چه‌كداری به‌كرێگیراوی سووری لای ئێمه به‌ندكراون و دانپێدانانه‌كانیان لێ وه‌رگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا لایه‌نی ئه‌رمینیا رێكاری تایبه‌تی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌كداره به‌كرێگیراوه بتوانن په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن و شوێنی خۆیان و دۆخه‌كه‌یان پێڕابگه‌یه‌نن".
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، زانیاریی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌یان پێگه‌یشتووه، كه چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ.
پێشتریش ئه‌رمینیا چه‌ندین جار ئازه‌ربایجانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه له شه‌ڕی قه‌ره‌باغ له دژی وڵاته‌كه‌یان به‌شداری به چه‌كداری به‌كرێگیراوی بیانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی سووری، كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ پاڵپشتی ئازه‌ربایجان له دژی ئه‌رمینیا گوازراونه‌ته‌وه هه‌رێمی قه‌ره‌باغ.
H.B