پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران
پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران

پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران

ئه‌مڕۆ دووشەممە، 03ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كاته‌وه‌، کە پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمە لە کەرتی ڕێگاوبان لە کوردستان.

ڕێگەی دووسایدی حاجی ئۆمەران بە گوژمەی 35 ملیار و 150 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار، لەلایەن کۆمپانیای (North Light) جێبەجێ کراوە، کە گەرەنتی بەرگەی 50 ساڵی خزمەتکردنی هاتوچۆ دەگرێت.

درێژیی ڕێگاکە 2.5 کیلۆمەترە و پانیەکەشی 25 مەترە، لە کاتێکدا ڕێگەی کۆنی حاجی ئۆمەران یەکساید و پانیەکەشی تەنیا هەشت مەتر بوو، بەهۆیەوە ئاستەنگییەکی زۆری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی دروستکردبوو.

 

فۆتۆ: ئیسلام هیرو