وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: په‌كه‌كه بۆ ئامانجی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته كراوه
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هێرشی په‌كه‌كه دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه، هێرشی په‌كه‌كه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین جه‌ختی كرده‌وه، "په‌كه‌كه ئاراسته كراوه به ئامانجی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه".
دووپاتیشی كرده‌وه، "ئه‌و هێرشانه‌ی په‌كه‌كه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان كاردانەوەی جیاجیا و فراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەرکۆنەی هێرشی پەکەکەیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ كردووه".
له دوو رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی سێ هێرشی جیاوازیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیسی نه‌وت و گاز، له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و پۆلیسی نه‌وت و گازیش بریندار بوون.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش له هێرشێكی دیكه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.
H.B