به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا 117 گوند له سنووری سیده‌كان چۆڵ كراون
تا ئێستا زیاتر له 70 هاووڵاتی به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له‌و ناوچه‌یه شه‌هید بوونه
K24- سیده‌كان:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: سوپای توركیا له ناوچه‌كه‌یان به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێستا هێزه‌كانی توركیا ته‌نیا 6 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانه‌وه دووره.
گوتیشی: له‌كۆی 264 گوندی سه‌ر به سنووری ئه‌و ناحیه‌یه، 117 گوند به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا چۆڵكراون.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا زیاتر له هه‌زار و 400 دۆنم زه‌وی و ره‌ز و باخی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌هۆی ئاگری نێوان په‌كه‌كه و توركیا له‌ناوچوونه.
شارەدێی سیدەكان ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا و له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره و گه‌وره‌ترین شاره‌دێیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش له‌ڕووی رووبه‌ره‌وه. ئه‌و ده‌ڤه‌ره ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه بووەته مه‌یدانی جه‌نگ له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا و له‌كۆی 264 گوند 117 گوند به‌چۆڵی ماونه‌ته‌وه و بوونی په‌كه‌كه وایكردووه توركیا به‌قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستاش زیاتر له 70 هاوڵاتی سیڤیلی ناوچه‌كه شه‌هید بوونه.
هاوكات له سنووری قه‌زای ئاكرێش، گوندنشینانی سنووری ناحیه‌ی دینارته ده‌ڵێن، جموجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یان درووستكردووه و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌وان. داواش ده‌كه‌ن، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه.
H.B