یونسكۆ جه‌ژنی قوربان و ڕەمەزانی بە فەرمی ناساند
ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ی ئایینیی ئیسلام به فه‌رمی ده‌ناسێنێت؛ ده‌شڵێت، دانپێنانه‌كه له‌سه‌ر داوا و پێشنیازی حكوومه‌تی ئیندۆنیزیا بووه.
دووشه‌ممه، 3ـی تشرینی دووه‌می 2025، ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له چل و سێیه‌مین كۆنگره‌ی گشتیی خۆیدا كه كاره‌كانی له شاری سه‌مه‌رقه‌ند له ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه ده‌چێت، به فه‌رمی دان به هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زاندا نراوه و بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م دوو جه‌ژنه، وه‌كوو دوو جه‌ژن و بۆنه‌ی جیهانیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لێژنه‌ی نیشتمانیی یونسكۆ له ئێران له‌م باره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی كۆماری ئیندۆنیزیا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار بووه كه له خولی ژماره 209ـی ئه‌م ساڵ، له‌م باره‌وه ده‌ریكردبوو.
به پێی ئه‌م بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونسكۆ بۆ له‌مه‌ودوا ساڵانه، په‌یامی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووحی.
له بڕیاره‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، ئامانج له‌م ڕێكاره بریتییه له به‌هێزكردنی لێكگه‌یشتنی ڕۆشنبیری و ڕێزگرتنی هاوبه‌ش و فره‌وانكردنی گفتوگۆ له نێوان ئایینه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتگیریی بنه‌ماكانی ڕێز و شكۆی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و فره‌چه‌شنی كه‌لتووری.
