مەسرور بارزانی: هەر شوێنێک پارتی لێ نەبێت کەس خۆی ناکاتە خاوەنی کوردستان
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی 275ـی پارتی له دهۆك جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له كوردستان و پاراستنی مافه‌كانیان كرده‌وه؛ هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر شوێنێك پارتی لێ نه‌بێت كه‌س خۆی ناكاته كوردستان.
سێشه‌ممه، 4ـی تشرینی دووه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی 275ـی پارتی له دهۆك له گوتارێدا گوتی: ئه‌و جێیه‌ی پارتی لێ نه‌بێت هیچ كه‌س خۆی له كوردستان ناكاته خاوه‌ن، بۆیه هه‌ر جێیه‌ك پارتی لێ بێت، به‌رگری له كوردستان ده‌كات، ئه‌و جێیه پارتی لێیه، ئاشتی هه‌یه، ئه‌و جێیه‌ی پارتی لێیه، ئارامی هه‌یه، ئه‌و جێیه‌ی پارتی لێیه، ئاوه‌دانی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، زۆر هه‌وڵ درا ڕكابه‌ری پارتی بكرێت و گۆڕانكاری نائاسایی بكرێت، كۆتای خوشك و برایانی توركمان و كریستیان بگۆڕدرێت و كورسییه‌كانیان كه‌م بكرێنه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌شمان له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بینی، كه كۆتای خوشك و برایانی ئێزدی و كریستیان زۆر كه‌م كرایه‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ش به‌هۆی پێداگرییه‌كانی پارتییه‌وه بووه و به پێویستی زانی مافی خوشك و برایانی كریستیان و توركمان پارێزراو بێت. پارتی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، پارتی باوه‌ڕی به ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌یه، پارتی خه‌بات ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، واته به ته‌نیا مافی گه‌لی كورد نا، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له كوردستاندا ده‌ژین، به‌ڵكوو پارتی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌م جاره به‌رگی له مافه هه‌موو ئه‌و سته‌ملێكراوانه ده‌كات، كه په‌نایان هێناوه به‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازن كوردستان به‌رگری له مافه‌كانیان بكات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌رله‌مانتارانی پارتی ئه‌م جاره له په‌رله‌مانی عێراق به‌رگری له مافه‌كانیان ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتیشی: له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كرا، به شێوه‌یه‌ك سزای ئابووری هه‌رێمی كوردستانی دا و بودجه و مووچه‌ی بڕی و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی ڕاگرت، له لایه‌كی دیكه تاوه‌كوو ئه‌م چركه‌ساته، هه‌وڵه‌كان بۆ گۆڕینی جوگرافیا و دیمۆگرافیای كوردستان به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت دادگاشیان له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار هێنا، به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستان بگرین و ڕێگه نه‌ده‌ین به‌رده‌وام بێت، پێویسته ئێمه له به‌غدا له ناوه‌ندیی بڕیار بین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌ین خه‌ڵكێكی دیكه له جیاتی ئێمه بڕیار بدات، خه‌ڵێكی دیكه له جیاتی ئێمه له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان پیلان بگێڕێت و نه‌هێڵێت كوردستان بگاته مه‌رامی خۆی. به بوونی پارتی له به‌غدا، پشتیوان به خوا هه‌موو ئه‌و پیلانانه تێك ده‌ده‌ین و وا ده‌كه‌ن كوردستان ببێته نموونه‌ی پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
مەسرور بارزانی، لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا جەختی لە گرنگی بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا کردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە لەسەر دووڕیانێك وەستاوین، گۆڕانكاری لەسەر ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بەردەوام هەیە، پێویستە بۆ ئەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بپارێزرێ و بەرەوپێشتر بچێت، بۆ ئەوەی دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنین، پێویستە ئێمە لە بەغدا بەهێز بین و بەشدارییەكی كارامان هەبێت لە پەرلەمانی عێراق.
هاوکات گوتی: زۆر لایەن هەبووە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی حكوومەتی فیدراڵ، هەوڵی ئەوەیان داوە كە نەهێڵن هەرێمی كوردستان بگاتە ئامانج و مەبەستەکانی خۆی، بەڵام سوپاس بۆ خودا و پشتیوانیی ئێوە، ئێمە بەردەوام بووین لە پێشكەوتن و ڕانەوەستاوین، ئینشائەڵا ڕاناوەستین.
جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، زۆر كەس قسەیان دەرهەق بە پارتی كرد و ناهەقییان كرد، بوختانیان پێ كردین و شتی ناڕاستیان گوت، لێرەدا پێویست نییە وەڵامی ئەوان بدەینەوە، چونكە وەڵامی نەزانان بێدەنگییە.
