تره‌مپ ره‌تی ده‌كاته‌وه دان به سه‌ركه‌وتنی بایدندا بنێت
به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌تیش ده‌دات
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی تا ئێستای ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه دان به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، ركابه‌ره‌كه‌ی له به‌ره‌ی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تره‌مپ ئیدانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی بایدن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژانس و ده‌زگا میدیاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاند "به‌هه‌ڵه" و به نیشاندانی له جلی سه‌ركه‌وتندا هاوكاری كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن. هه‌وره‌ك به‌ڵێنیشیدا، كه بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا.
تره‌مپ له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینه‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوتی: "ئه‌وه‌ی راسته ئه‌وه‌یه كه هێشتا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌كۆتا نه‌هاتووه. هێشتا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هیچ ویلایه‌تێك په‌سه‌ند نه‌كراوه، وێڕای ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه ناچاركراون دووباره ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان تانه‌ی یاسایی، ته‌ندروست و شه‌رعییان به‌رز كردووه‌ته‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند.
H.B