كامالا هاريس: من و بایدن ئاماده‌ین بۆ كاركردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا
هاریس وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌مه‌ریكا دووه‌م به‌رزترین پۆستی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات

K24- هه‌ولێر:
كامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ بایدن كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاریس نووسیویه‌تی: "من و بایدن ئاماده‌ین بۆ ده‌ستبه‌كاركردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا".
.@JoeBiden and I are ready to get to work on behalf of the American people. pic.twitter.com/dMVaWbcxHV
— Kamala Harris (@KamalaHarris) November 7, 2020
كامالا هاریس ئه‌مڕۆ ناوی له مێژوو تۆماركرا، ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردنی وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت، یه‌كه‌م ره‌شپێستی ئه‌و وڵاته و یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌گه‌ز ئاسیایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دووه‌م به‌رزترین پۆست له مێژووی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند و گوتی: "من شه‌ره‌فمه‌ندم كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان منیان بۆ سه‌ركردایه‌تی وڵات هه‌ڵبژارد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركه نوییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات "ئاسان نییه"، دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
H.B