كه‌مپه‌ینی تره‌مپ رووی له دادگا كرد
داوایه‌كی یاساییان له‌باره‌ی ده‌نگه ره‌تكراوه‌كان به‌رز كرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كه‌مپه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ داوایه‌كی یاساییان له‌باره‌ی "ده‌نگه ره‌تكراوه‌كان" له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا به‌رز كرده‌وه، كه له‌و ویلایه‌ته جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، كه‌مپه‌ینی تره‌مپ و لیژنه‌ی نیشتمانیی حزبی كۆماری داوایه‌كی یاساییان له ئه‌ریزۆنا به‌رز كردووه‌ته‌وه، تێیدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانی كه‌رتی ماریكۆبا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان له رۆژی هه‌ڵبژاردن ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه مات مۆرگان، راویژكاری گشتیی كه‌مپه‌ینی تره‌مپ گوتی: "كارمه‌ندانی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان له به‌كارهێنانی ئامێره نوێیه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له كه‌رتی ماریكۆبا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست فشاریان هێناوه و داوایان له ده‌نگده‌ران كردووه، په‌نجه به دوگمه‌ی سه‌وزه‌وه بنێن بۆ لابردنی هه‌ڵه گه‌وره‌كان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م كاره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئه‌و كه‌رته له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خوێنێته‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكای له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
له‌وباره‌شه‌وه ناوه‌ندی ئه‌دیسۆن بۆ توێژینه‌وه و ژماره‌یه‌ك تۆڕی میدیایی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، بایدن توانی 284 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 214 ده‌نگ بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B