ورچەکان سوپای ژاپۆن دەخەنە ئامادەباشییەوە

حکوومەتی ژاپۆن سوپای وڵاتەکەی جووڵاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی کۆمەڵێک ورچ کە دانیشتووانی ناوچەیەکی شاخاوییان لە پارێزگای ئەکیتا لە باکووری ژاپۆن، تۆقاندووە.

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ژاپۆن، مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی متبوونی زستانە زیاتر دەبن، چونکە ورچەکان بەدوای خواردندا دەگەڕێن؛ ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان داوە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ورچی قاوەیی و ڕەش بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە.

ئەو جۆرە ورچانە کە مەترسیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، چەند جارێک لە نزیک قوتابخانە و وێستگەی شەمەندەفەر و دوکانەکانی نێو شار بینراون.

 هەروەها وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بەهۆی پەلاماردانی ورچەوە زیاتر لە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 100 هاووڵاتی بریندار بوونە. 

 هێرشی ورچەکان بۆ سەر مرۆڤەکان لە ژاپۆن بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە، کە دانیشتووانی ناوچە دوورەدەستەکان تووشی هەڵکشانی تەمەن و پیربوون بوونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی ڕاهێنراو هەن بۆ ڕاوکردنی ئەم ئاژەڵانە.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی حکوومەتی ژاپۆن، کۆی ورچەکانی وڵاتەکە بە زیاتر لە 54 هەزار مەزەندە دەکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment