میلانیا تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌ره‌كه‌ی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دان به شكسته‌كه‌یدا بنێت
ئامۆژگاری تره‌مپ ده‌كات.. "كاتی ئه‌وه‌یه به شكستهكهت رازی بیت"

K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ئاماژه‌ی به ناوی نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه، میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رازیی بكات به‌رامبه‌ر به جۆ بایدنی ركابه‌ره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دان به شكسته‌كه‌یدا بنێت.
به گوته‌ی ئه‌و میدیا ئه‌مه‌ریكییه، سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه، "خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به چه‌ندین كه‌سی نزیك و ده‌وروبه‌ری دۆناڵد تره‌مپه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ رازیكردنی تره‌مپ هاوكاری بكه‌ن و ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به شكسته‌كه‌ی رازی بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی میلانیا هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نیشان نه‌داوه، به‌ڵام رای خۆی به‌رامبه‌ر واقعه‌كه نیشانداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "میلانیا وه‌ك هه‌میشه رای خۆی ده‌ربڕی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆڕی میدیایی "CNN" بڵاویكرده‌وه، جارید كۆشنه‌ر، هاوسه‌ری ئیڤانكای كچی تره‌مپ و هاوكات راویژكاری تره‌مپ زۆر هه‌وڵ ده‌دات، تره‌مپ بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه دان به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدندا بنێت و به شكسته‌كه‌ی رازی بێت.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردووی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان راسته‌قینه نین و ساخته‌كاری زۆر له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا كراوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نییه دان به سه‌ركه‌وتنی بایدن و شكستی خۆیدا بنێت.
H.B