فڕۆكه‌ی توركیا سنووری شنگال بۆردومان ده‌كه‌ن
ئۆتۆمبیلێكی په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج

K24- شنگال:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیان له گوندێكی سنووری قه‌زای شنگال بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئه‌نجامدا.
ماهر شنگالی، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی "بارا"ـیان له رۆژئاوای كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر له سنووری قه‌زای شنگال بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه راشیگه‌یاند، له‌و هێرشانه‌دا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كرایه ئامانج، كه 4 سه‌رنشینی تێدابوون، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه ئاخۆ چه‌ند كه‌سیان كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی سنوونێ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مووسڵ كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه بزانرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه فڕۆكه‌كانی توركیا ماوه ماوه چیای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی سڤیلیش ده‌بنه قوربانی، بۆیه به‌رده‌وام هاووڵاتیانی ناوچه‌كه داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه له سنووری ناوچه‌كه‌یان بچێته ده‌ره‌وه.
H.B
