به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس له‌ زاخۆ دانرا

بە ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانرا.

شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ژمارەیەک پرۆژه‌ی خزمەتگوزاریی لە زاخۆ، بە ڕاسپارە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێـی کوردستان بەردی بناغەیان بۆ دانران.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پرۆژانە بە گوژمەی زیاتر لە 24 ملیار و 530 ملیۆن دینار، لە لایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێت.

هاوکات باسی لەوە کرد، کاروانی ئاوەدانی لە هەموو بوارەکاندا، لە هەموو سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە قەزا، ناحییە و گوندەکانیشەوە بەردەوامە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرەو مێژوویەکی دیکە دەڕوات، بە تایبەت بە لە کەرتی وەرزشدا، ئەمەش هەموو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاڵپشتی، ئاوەدانی و خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن.

پرۆژەکان پێکهاتوون لە؛

-دروستکردنی شەقام و سۆلینەکانی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی بارزان و دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکانی ئەیلوول و پێشمەرگە.

-دروستکردنی شەقام و سۆلینەکانی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تلکەبەرێ و دانانی هێماکانی هاتوچۆ بۆ جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل تا باتێل.

-دروستکردنی پردی سەروو (Overpass) و ژێروو (Underpass) بۆ ڕێگەی خەبات - گوندک.

 

 
Fly Erbil Advertisment