فازڵ میرانی: پێویستە سەرۆکی یەکێتی کۆنترۆڵ بکرێت
شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24دا، گوتی: بەڕاستی جێگەی شەرمە کەسێکی وەک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبە، بەڵکوو ئەو کەسە مێژووی یەکێتیش نازانێت و هاتووەتە سەر ماڵێکی ئامادەکراو، ڕەفتارەکانی بە ڕەفتاری سەرۆکی حزب ناچێت.
هاوکات دەشڵێت: کاتێک سەرۆکی یەکێتی قسە دەکات عەقڵی لە سەری نییە. جەختی لەوەش کردەوە، بافڵ تاڵەبانی پێویستیی بە چارەسەرە و پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت.
باسی لەوەش کرد، پێم سەیرە لەنێو یەکێتی کەسێک نییە کە ئامۆژگاری بافڵ تاڵەبانی بکات و بڵێت ئەو لێدوانانەت باش نییە و زیانمان پێ دەگەیەنێت! بەڕاستی لێدوانەکەی مایەی گاڵتەجارییە و تەنیا منداڵان پێی پێدەکەنن.
