پارتی و یەكێتی لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان
تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەن
K24 – ھەولێر
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان.
شاندی یەكێتی، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێت و شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی ھۆشیار زێباریە، ھەروەھا ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی ھەردوولا ئامادەی كۆبوونەوەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە لایەن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت، پارتی و یەكێتی تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەن.